لەشاری هەولێر کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی تەقییەوە و هۆکار و زیانەکانی نەزانراوە.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممەلە شاری هەولێر تەقینەوەیەک روویداو بەهۆی تەقینەوەی چەک و فیشەکەکانی ناوییەوە، بەردەوام دەنگی تەقە دەبیسترێ و تا ئێستا هۆکار و زیانەکانی نازاندرێت.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو کۆگایەی تەقیوەتەوە کۆگای هێزەکانی زێرەڤانی لە نزیک عەلوەی هەولێر لەسەر رێگای هەولێر- مووسڵ، بووە.