نەشتەرگەریەکی سەرکەوتوو بۆ ناسری رەزازی دەکرێت


نەشتەرگەریەکی سەرکەوتوو بۆ هونەرمەندی گەورەی کورد ناسری رەزایی ئەنجام دەدرێت.

لە چەند رۆژی رابردوودا هونەرمەندی گەورەی کورد ناسر رەزازی نەشتەرگەریەکی بە سەرکەوتووی بۆ ئەنجامدرا.

پێشتریش لە ساڵی ٢٠١٦ دا نەشتەرگەریەکی تر بۆ ئەو هونەرمەندە ناسراوە ئەنجامدراوە.

ناسری رەزازی بەیەکێک لە هونەرمەندە گەورە و رەسەنەکانی کوردستان هەژمار دەکرێت کە لە پاڵ چەندان سرودو گۆرانی نیشتمانی، رۆلێکی گەورەی هەیە لە بوژاندنەوەی گۆرانی فۆلکۆرو و کەلەپوری کوردی لە رێگای گۆرانی و میوزیکەوە. 



PM:12:25:20/07/2019