بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك لەسەر رێگای سەرەكی كۆیە – سلێمانی كەسێك گیانی لەدەستداو دووانی دیكەش بریندار بوون.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 21ی تەمموزی 2019، لەسەر رێگای سەرەكی كۆیە – سلێمانی، ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب وەرگەڕاوەو بەهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستداوەو دوو كەسی تریش بریندار بوون .
بەگوێرەی زانیاریەکان ئەو سێ كەسەی لەئۆتۆمبێلەكەدا بوون دوو كوڕو باوكیان بوون، بەڵام لەئەنجامی رووداوەكەدا كوڕێكیان گیانی لەدەستداوەو باوكەو كوڕەكەی تریش بریندار بوون.