هەرێم: سەرجەم بەڕێوبەری فەرمانگەکان دەگۆڕدرێن

سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، گۆڕانكاری لە پۆستەكان دەكرێت و پۆستەكانی بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان و ڕاوێژكارەكان دەگۆڕدرێن.

عەلی ڕەشید، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بە میدیاکانی پارتی ڕاگەیاندووە، بەپێی ئەو ڕێككەوتنەی كراوە لە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان گۆڕانكاری لە پۆستەكان دەكرێت و پۆستەكانی بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان و ڕاوێژكارەكان دەگۆڕدرێن.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو پۆستانەی، كە بەوەكالەت بەڕێوەدەچن پڕ دەكرێنەوە و زۆربەی پۆستەكان پشكی حزبەكانن و ڕێككەوتنیان لەسەر كراوە و بە كاندیدی بەركەوتەی حزبەكان پڕ دەكرێنەوە.

هاوکات، گۆڕانكاری لە بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان تەنیا سنووری پارێزگای هەولێر ناگرێتەوە، هەریەكە لە پارێزگاكانی دهۆك و سلێمانی و هەڵەبجەش دەگرێتەوە و‌ هەر حزبە و بەقەدەر حەجمی خۆی پۆستی بەڕێوەبەرایەتییەكان وەردەگرێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هەركات لە لایەن پارێزگاری هەولێرەوە ناوی ئەو كاندیدانەی حزبەكان لەسەری ڕێككەووتون گەیشتنە دەستی ئەنجوومەن بۆ متمانەدان بە كاندیدەكان كۆبوونەوەی لەسەر دەكرێت.


PM:08:00:24/07/2019