هۆکاری ئازاری مل بۆچی دەگەڕێتەوە

ئایا تاکو ئێستا هەستت بە ئازاری مل کردووە؟ ئەگەر زۆر هەستت بەم ئازارە کردبێ ئەوا دەشێ شارازاییەکت پەیدا کردبێ کە هۆکارەکەی بۆچی دەگەڕێتەوە.

هەندێک لەو کەسانەی توشی ئەم حاڵەتە دەبن دەتوانن لەڕێگەی ئەنجامدانی مەشقکردنەوە کەمێک لەئازارەکانیان نەهێڵن.

کەئەم ڕێگە بەڕێگەیەکی تەندروست دا دەنرێت زیاتر لەبەکارهێنانی دەرمانەنی ئازارکوژ.

ئازاری مل ڕاستی هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بوونی چەند شتێک ئەوانیش

ـ فشار لەسەر مل

ـ ڕاوەستانی مل بەشێوەیەکی ناڕێک کە دەبێتە هۆی داخورانی کڕکڕاگەکانی مل ئەمەش هۆکارە بۆ بوونی ئازارێکی زۆرلە ملدا.

ـ نوستن لەجێگەیەکی نەشیاو یاخود ئەوکەسانە لەشوێنی کارکردندا دەخەون بە هۆی نەبوونی شوێنی گونجاوەوە پەستان دەکەۆێتە سەر ملیان و ئازارییان بۆ دروست دەبێت.

ـ توشبوون بەهەوکردنی ئێسک و جومگەکان: هۆکارێکی دیکەی بوونی ئازاری مل دەگەڕێتەوە بۆبوونی هەوکردنی ئێسک و جومگەکان و ڕەقبونیان.

ـ کێشەی دەماری: ئەمەش ڕوودەدات زۆرجار بەهۆی بوونی کێشەی دەمارییەوە کە ئەم حاڵەتە زیاتر لە باڵدا ڕودەدات وەک لەمل ئەمەش وادەکات ماسۆلکەکان لاوازبن.

ـ چۆن ڕزگارت بێت لە ئازاری مل:

بەئەنجامدانی مەشق کردن بەکێشانی مل بۆلای ڕاست ، چەپ، خوارەوەو پشتەوە. یاخود هەندێک لەباشترین مەشقەکانی وەک، یۆگا

مەلەکردن،.

ـ گەر هاتوو بەئەنجامدانی مەشقکردنیش ئازارت هەبوو پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەیت بۆ ئەوەی کێشەکەت دەستنیشان بکات بەپێی ئەوە چارەسەرەت بۆدابنێت.

وە: هە ـ ف

سەرچاوە:health.cleveland clinic.

ـ



PM:07:38:26/07/2019