بۆ جارێکی دی پارتی كرێكارانی كوردستان رەتیكردەوە كە پەیوەندی بە هێرشەكەی هەولێرەوە هەبێت كە تێیدا بەرپرسێکی تورک كوژرا.
هێزەكانی پاراستنی گەل، باڵی سەربازی پەكەكە لە راگەیەندراوێكدا ئەو هەواڵانەی رەتكردەوە كە باس لە كوژران پلانداڕێژەری هێرشەكەی 17ی ئەم مانگەی هەولێر دەكەن.
هەپەگە رایگەیاند "وه‌ك ئه‌وه‌ی فه‌رماندارێتیی ناوه‌ندیی ئێمه له رێی میدیاكانه‌وه رایگه‌یاند، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌و چالاكییه‌ی هه‌ولێر نییه كه دژبه میت ئه‌نجام دراوه، كه‌واته هه‌واڵی گوایه له هه‌رێمه‌كانی گه‌ریلا بۆردومانی ڕێكخه‌رانی چالاكییه‌كه كراوه، بێ واتایه.".
لە راگەیەندراوەكەدا بڵاوكردنەوەی ئەو جۆرە هەواڵانە بە "درۆ" وەسفكراوە.
ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان دانپێدانانی مەزڵوم دا‌غ تۆمەتباری سەرەكی هێرشەكە و چەند كەسێكی دیكەی بڵاوكردەوە كە لە هەمان دۆسیەی هێرشەكەی هەولێردا دەستگیركراون.