نێردەی حەجی عیراقی ڕایدەگەیەنێت، ژمارەی ئەو حاجیانەی تائێستا گەیشتوونەتە مەككە و مەدینەی پیرۆز نزیکەی 44 هەزار دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە، نێردەی حەجی عیراقی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە" ژمارەی ئەو حاجیانەی گەیشتوونەتە مەككە و مەدینەی پیرۆز لە سعودیە، بۆ نزیكەی 44 هەزار حاجی بەرزبووەتەوە".
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، ژماره‌ی ئه‌و حاجیانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته مه‌ككه و مه‌دینه‌ی پیرۆز بۆ 43820 حاجی به‌رزبووه‌ته‌وه كه 23844 حاجیان له‌ڕێگه‌ی وشكانی و له مه‌رزی عه‌رعه‌ری سنورییه‌وه ڕۆیشتوون و 19976 حاجییه‌كه‌ی تر له‌ڕێی فڕۆكه‌خانه‌كانی عیراقه‌وه به‌ڕێكه‌وتوون.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ژماره‌ی حاجیانی ھه‌رێم بۆ ئه‌مساڵ نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار كه‌س ده‌بن و زیاتر له 35 ڕۆژ له سعودیه ده‌مێننه‌وه‌و لیژنه تایبه‌تییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیش له‌شاری مه‌دینه له‌پێشوازی حاجیانی كوردستاندا ده‌بن.