خانمە مۆدێل و شاجوانی سلێمانی، یارجان لە کلیپێکدا بەشداری دەکات و وێنەیەکیش بڵاودەکاتەوە.
یارجان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیسنتاگرام وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە لەگەڵ دوو هونەرمەندی عەرەبدا دەردەکەوێت و دەڵێت: بەشداری لە ڤیدیۆ کلیپێکدا دەکەم
یارجان لەو وێنەیەدا ستایلی بەجۆرێکە کە تاتۆکەی سەر سنگی دیارە و هەوادارانی پرسیار لەبارەی تاتۆکەیەوە دەکەن.
شنیار ئەحمەد ناسراو بە " یارجان " لەدایکبووی ساڵی 1996 خوێندکاری زانکۆی سلێمانی كۆلێجی زانستی كۆمپیوتەرە، هەمیشە بەوێنە جوان و مۆدەکانی سەرنجی هەوادارانی رادەکێشێت، لە ماوەی ڕابردودا بڵاویكردەوە، كەبۆتە شاجوانی سلێمانی و بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریەوە ئەو نازناوەی پێ بەخشراوە.