به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڕێكی زۆر هێلكه له‌ناوده‌بات، زانیاری لەبارەیەوە ئاشکرادەکات.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی قائیمقامیه‌تی سلێمانی نێردراوه تێیدا "به‌گومانی خراپبون و نه‌شیاوی بۆخواردن، له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت و له‌ناوعه‌لوه‌ی شاری سلێمانیدا، ده‌ستبه‌سه‌ر (260) كارتۆن هێلكه‌دا گیراوه كه له‌مانگی ته‌مموزی 2019 هاورده‌ی هه‌رێم كراوه".
ئەوەش خراوەتەڕوو، "نمونه‌ی هێلكه ده‌ستبه‌سه‌ردا گیراوه‌كه ڕه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی كراوه بۆ پشكنین، ده‌ركه‌وتوه هێلكه‌كه شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه".