وێنە و ناوی شەهیدانی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی کوڵەجۆ

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو چەكدارەكانی داعش هێرشیان كردە سەر گوندی گوڵەجۆی سنووری شارەدێی كۆكس لە گەرمیان سێ شەهیدو شەش برینداری لێكەوتەوە.

شەوی ڕابردوو چەكدارەكانی داعش هێرشیان كردە سەر گوندی كوڵەجۆی سەر بە شارەدێی كۆكس لە سنووری شارۆچكەی كفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان، لە ئەنجامیشدا شەش بریندارو سێ شەهیدی لێكەوتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكێك لە پێشمەرگە بریندارەكان بەهۆی سەختی برینەكەیەوە شەهیدبوو، بەمەش ژمارەی قوربانیان بوو بە چوار شەهیدو پێنج بریندار.

بەگوێرەی زانیاریەکان لە ئەنجامی هێرشەكەدا دوو كارمەندی ئاساییش بەناوەكانی ئاسۆ جەلال و حەیدەر فوئاد شەهیدبوون و شەش كەسیش برینداربوون كە لە هاوڵاتی مەدەنی و پێشمەرگەو ئاسایش پێكدێن.

هەر شەوی ڕابردوو لەو سنورە بۆمبێك بە هێزێكی پێشمەرگە دەتەقێتەوەو پێشمەرگەیەك بە ناوی بەرزان ئەحمەد شەهید دەبێت و بەرەبەیانی ئەمڕۆش یەكێك لە بریندارەكان بەناوی پشتیوان موحەمەد بەهۆی سەختی برینەكەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كرا، بەڵام لە ڕێگەدا شەهیدبوو، بەمەش ژمارەی قوربانیان بوو بە چوار شەهیدو پێنج بریندار.

لەلایەكی دیكەوە، ئیدارەی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاندووە، بریندارەكان هەشت كەسن بەبێ ئەوەی ناسنامەو وردەكاری زیاتر بڵاوبكاتەوە.

 


PM:12:25:01/08/2019