سێ لیژنە ڕەوانەی هەرێم دەکرێت بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە زانکۆکان

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بۆ دانپێدانان بە زانكۆكانی ھەرێمی كوردستان، بڕیاریدا سێ لیژنە پێكبهێنێت و سەردانی زانكۆكان بكەن تا لەلایەن وەزارەتەكەوە بە فەرمی بناسرێندرێت. 

بەگوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، بڕیار دراوە بەپێكهێنانی سێ لیژنە بۆ ئەوەی سەردانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بكەن و تاوتوێی پرسی شیاوییان بۆ ئەوەی دانیان پێدا بنرێت دەكرێت.

لە هەرێمی كوردستان ژمارەیەك زانكۆی حكوومی كراونەتەوە کە دانیان پێدانەنراوە، زانكۆكانیش بریتین لە ھەڵەبجە، راپەڕین،  گەرمیان، سۆران، زاخۆ، كوردستان، زانكۆ پۆلیتەكنیكییەكانی ھەولێر و دھۆك و سلێمانی.



PM:01:25:02/08/2019