پۆلیسی گەرمیان کەسێک بە تۆمەتی "دزی" دەستگیردەکات

له‌سنوری ناحیه‌ی رزگاری سه‌ربه‌قه‌زای كه‌لار هێزه‌كانی پۆلیس تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ مۆبابیلی "دزی"بوو.

راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان بڵاویکردەوە "دوای ئەوەی هاوڵاتیەک سکاڵای هێنایەلای پۆلیس و سکاڵای تۆمارکرد کەهاوڵاتیەک لە ئۆتۆمبێلەکەی سەرکەوتوە لەکاتی دابەزیندا موبایلەکەی دزیوە".

رونیشكراوه‌ته‌وه‌ "دوای لێکۆڵینەوە پۆلیسی ناحییەی ڕزگاری توانی تۆمەتباردەستگیربکات کە ئاوارەیی سوریەو دانیشتووی کەمپی ئاوارەکانی عەربەتە و دانی بەتاوانەکەداناوە لەئێستاشدا بەکۆنووس پۆلیس دەستی بەسەرموبایلەکەدا گرتوەو تۆمەتباریش بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 444 بەندکراوە".

 


PM:02:28:02/08/2019