یارجان لەماوەیەکی کەمدا دووەمجارە تاتۆکەی سنگی لە رێگایەیکی ڤیدیۆوە دەردەخات.
لە ڤیدیۆیەکدا کە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکراوەتەوە، شاجوانی سلێمانی، یارجان جۆرە سەمایەکی نەرم دەکات و تاتۆکەی سەر سنگی دەردەکەوێت.
بڵاوکردنەوەی ئەم ڤیدیۆیە لەلایەن یارجانەوە، هەندێک لەفانەکانی هانی دەدەن و، هەندێکی تریان رەخنەی لێدەگرن کە نەدەبوو بەو شێوەیە دەربکەوێت.
شنیار ئەحمەد ناسراو بە " یارجان " لەدایکبووی ساڵی 1996 خوێندکاری زانکۆی سلێمانی كۆلێجی زانستی كۆمپیوتەرە، هەمیشە بەوێنە جوان و مۆدەکانی سەرنجی هەوادارانی رادەکێشێت، لە ماوەی ڕابردودا بڵاویكردەوە، كەبۆتە شاجوانی سلێمانی و بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریەوە ئەو نازناوەی پێ بەخشراوە.