حاجیانی ئەمساڵ کارتی زیرەکیان بۆ دروستکرا

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێم ڕایگەیاند، بۆ ئاسانکاری بۆ دیاریکردنی شوێنیان و  زیاتر شارەزابونی حاجییە کوردەکان لە سعودیەوە کارتی زیرەک بۆ ئەوان و حاجیانی دیکە دروستکراوە.

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێم لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، ئەمساڵ بۆ یەكەم جار وڵاتی عەرەبستانی سعودیە كارتی زانیاری زیرەكی بۆ حاجیان دروست كردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم كارتە ھەموو زانیارییەكی حاجی لەسەر نووسراوە ھەر لە وڵات و شوێنی مانەوەی لە مەككە و مەدینەی پیرۆز و شوێنی مانەوە لە كێوی عەرەفە و مینا و چەندین زانیاری ورد لەسەر پڕۆسەی حەج بەگشتی، كەسەرجەمیان ئاسانكارین بۆ حاجیان.

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێم ئاشکراشیکرد، ڕۆژی شەممە 3/8/2019 نوێنەرانی حكومەتی ڕیاز كارتی زیرەكی حاجیان گەیاندە دەست لێپرسراوانی كارگێری و نوێنەرانی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی.


AM:09:32:04/08/2019