لە چلەی هاویندا باران بارینی بەخوڕ دوو شاری رۆژهەڵاتی كوردستانی گرتەوە و بەهۆیەوە لافاو دروستبوو.
بەپێی زانیاریەكان، دوێنێ شەممە شەپۆلێكی باران بارینی بەخوڕ شارەكانی ورمێ و سەڵماسی رۆژهەڵاتی كوردستانی گرتووەتەوە و زیاتر لە 50 ملیم باران باریوە.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان، بەهۆی شەپۆلە باران بارینە بەخوڕەكەوە ژمارەیەك ماڵ ژێرئاو كەوتوون و زیانی زۆریان بەركەوتووە.