"كارگەكانی بازیان سەرچاوەی نەخۆشی هاوڵاتیانی سنورەكەن"

كارگەكانی بازیان سەرچاوەی چەندین نەخۆشین بۆ هاوڵاتیانی سنورەكە و چالاكوانێكی ژینگەش ڕایگەیاند "چاودێری ئەو كارگە و كۆمپانیانە دەكەن كە تائێستا فلتەری ژینگەییان نییە و ژینگەی ناوچەكە پیس دەكەن ".

لەو بارەیەوە ملكۆ بازیانی، سكرتێری پارتی سەوزی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ "سپی" ڕایگەیاند "ئەو كارگانەی كە لە بازیان دامەزراون لایەنی ئەرێنی و نەرێنی هەیە لایەنە نەرێنیەكان ئەوەیە كە كارگەكان هەندێكیان بە فلتەری ژینگەی كارناكەن بونەتە هۆكاری تێكچوونی ژینگەی ناوچەكە لەڕوی ئاو و هەوا و خاكەوە ئەمەش مەترسی هەیە لەسەر تەندروستی هاوڵاتیان".

سكرتێری پارتی سەوزی كوردستان ڕونیشیكردەوە "لەگەڵ بەڕێوەبەر و شارەوانیەكانی سنورەكە هەماهەنگیمان هەیە و لە ساڵانی ڕابردوودا توانیومانە لەگەڵ شارەوانیەكان ڕێژەیەكی زۆر دار لە ناوچەكەدا بنێژین ".

ناوبراو ڕاشیگەیاند "چاودێری ئەو كارگە و كۆمپانیانە دەكەن كە تائێستا فلتەری ژینگەییان نییە و ژینگەی ناوچەكە پیس دەكەن ".

لە ئێستادا زیاتر لە ١٥٠ كارگە لەسنوری بازیان هەن و بەشێكی زۆریان پابەندی ئەو ڕێنماییانە نابن كە تایبەتە بە پاراستنی ژینگە.





PM:03:18:04/08/2019