خانمە مۆدێل و شاجوانی سلێمانی، یارجان بەستایڵێکی نوێوە دەردەکەوێت.
شنیار، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیسنتاگرام وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە بەتەواوی ستایڵی گۆڕاوەو فانەکانی تووشی شۆک کردووە.
شنیار ئەحمەد ناسراو بە " یارجان " لەدایکبووی ساڵی 1996 خوێندکاری زانکۆی سلێمانی كۆلێجی زانستی كۆمپیوتەرە، هەمیشە بەوێنە جوان و مۆدەکانی سەرنجی هەوادارانی رادەکێشێت، لە ماوەی ڕابردودا بڵاویكردەوە، كەبۆتە شاجوانی سلێمانی و بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریەوە ئەو نازناوەی پێ بەخشراوە.