وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر ئاشکرای كرد، کەسێک لە کاتی مەلەکردندا لە یەکێک لە مەلەوانگەکانی ھەولێر بە تەزووی کارەبا گیانی لە دەست دا.
ھۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر رایگەیاند " ئێوارەی ئەمڕۆ هاووڵاتی (محەمەد بورھان) كە کوڕی وەرزشوانێکی شاری ھەولێرە، لە کاتی مەلەکردندا لە مەلەوانگەیەکدا، کارەبا لێی داوە و بەم هۆیەوە دەمودەست گیانی لە دەست داوە".
ئەوەشخراوەتەڕوو، كە پۆلیسی ھەولێر پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە.