دوای دەرچونی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، لەبارەی دەوامی فەرمانبەرانەوە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی ده‌وامی فه‌رمی فه‌رمانگه‌كه‌ی له‌كاتژمێر 8ی به‌یانی بۆ 3ی دوانیوه‌ڕۆ زیادكرد.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ سپی نێردراوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌سه‌رپه‌رشتی د.سه‌باح نه‌سره‌دین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی و به‌ئاماده‌بونی به‌ڕێوه‌به‌رو به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌و سه‌نته‌رو مه‌ڵبه‌نده‌كانی سه‌ر به‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌نجامدراو تێیدا جه‌ختیان له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی، ده‌وام له‌كاتژمێر 8ی به‌یانی بۆ 3ی دوانیوه‌ڕۆ درێژكراوه‌ته‌وه‌و ئێستاش كاری پێده‌كرێت.
پێشتر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌بڕیارێک كاته‌كانی ده‌وامی له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه حكومیه‌كان درێژكرده‌وه‌و له‌ڕۆژی 15ی 7ی 2019شدا خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.