وێنە.. یارجان بە ستایڵێکی نوێوە دەردەکەوێت

شاجوانی سلێمانی، شنیار ئەحمەد ناسراو بە یارجان بە ستایڵێکی نوێوە دەردەکەوێت کە شاپۆیەکی شاجوانی لەسەر کردووە.

یارجان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوە، کە شاپۆی شاجوانی لەسەر کردوەو تەواو جیاواز دەرکەوتووە، ئەمەش بۆتە مایەی خۆشحاڵی فانەکانی.

یارجان هەفتەی پێشوو لە دوا دەرکەوتنیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بەشداری کلیپێک دەکات، ماوەیەکە شۆخە ناسراوەکانی کوردستان روویان کردۆتە بەشداریکردن لە کلیپی گۆرانی بێژەکاندا.

شنیار ئەحمەد ناسراو بە " یارجان " لەدایکبووی ساڵی 1996 خوێندکاری زانکۆی سلێمانی كۆلێجی زانستی كۆمپیوتەرە، هەمیشە بەوێنە جوان و مۆدەکانی سەرنجی هەوادارانی رادەکێشێت، لە ماوەی ڕابردودا بڵاویكردەوە، كەبۆتە شاجوانی سلێمانی و بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریەوە ئەو نازناوەی پێ بەخشراوە.



AM:11:03:07/08/2019