وێنە.. هۆنیا کەمال دوای نەشتەرگەری جوانکاری ببینە

خانمە گۆرانیبێژ و فاشیۆن، هۆنیا کەمال نەشتەرگەری جوانکردنی لوت ئەنجام دەدات و دوای نەشتەرگەریەکە بەتەواوی ستایڵێ گۆڕاوە.

لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، هۆنیا کەمال وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە بەتەواوی ستایڵی دەمووچاوی گۆڕاوە، ئەوەش دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ لوتی. لەسەر ئەو گۆڕانکارییەی بەسەر رووخساریدا هاتووە، فانەکانی خۆشحاڵی خۆیانی بۆ دەردەبڕن.

هۆنیا لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەو وێنەیە نوێیەدا نووسیوویەتی " تێگەشتنـ لێیانـ سەختە.. ڕویەکیانـ جەلاد و ڕویەکیانـ فریشتە ".

هۆنیا جگە لە كاری هونەری كاری فاشیۆن دەكات و لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان هەوادارێكی بەرچاوی هەیە، یەکێک بوو لە بەشداربوانی پرۆگرامی کورد ئایدڵ.



PM:01:04:07/08/2019