یارجان لە رێگای وێنەیەکەوە تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان دەهەژێنێت

شاجوانی سلێمانی، شنیار ئەحمەد ناسراو بە یارجان بە ستایڵێکی نوێوە دەردەکەوێت  و لە رێگای وێنەکەوە پیرۆزبایی جەژن دەکات.

یارجان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوە، کە بەبۆنەی جەژنەوەیەو تەواوی هەوادارانی سەرسام کردووە، بەتایبەتی ۆر وروژێنەر دەرکەوتووە. 

یارجان هەفتەی پێشوو لە دوا دەرکەوتنیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بەشداری کلیپێک دەکات، ماوەیەکە شۆخە ناسراوەکانی کوردستان روویان کردۆتە بەشداریکردن لە کلیپی گۆرانی بێژەکاندا.

شنیار ئەحمەد ناسراو بە " یارجان " لەدایکبووی ساڵی 1996 خوێندکاری زانکۆی سلێمانی كۆلێجی زانستی كۆمپیوتەرە، هەمیشە بەوێنە جوان و مۆدەکانی سەرنجی هەوادارانی رادەکێشێت، لە ماوەی ڕابردودا بڵاویكردەوە، كەبۆتە شاجوانی سلێمانی و بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریەوە ئەو نازناوەی پێ بەخشراوە.



PM:10:23:10/08/2019