وەزیری پەروەردە لەگەڵ پاسەوانانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی نانی جەژن دەخوات

وەزیری پەروەردە جەژنی لەگەڵ پۆلیس و پاسەوانانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كرد.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پەروەردە، "بەرەبەیانی یەكەم رۆژی جەژنی قوربان، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كردو بەئامادەبوونی مامۆستا دڵشاد عومەر محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، نانی جەژنی لەگەڵ پۆلیس و پاسەوانانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی خوارد.


AM:11:34:11/08/2019