وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، رێككه‌وتنی ئه‌نقه‌ره و واشنتن سه‌باره‌ت به ناوچه‌ی ئارامی باكووری خۆرئاوای سووریا به شێوه‌ی پله‌به‌ندی و به چه‌ند قۆناغێك جێبه‌جێ ده‌كرێت.
شۆن رۆبرسۆن، وته‌بێژی پێنتاگۆن راشیگه‌یاند، له هه‌لومه‌رجی ئێستادا له باره‌ی درووستكردنی ناوه‌ندێكی سه‌ربازی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ توركیا پاشه‌كشێمان نەكردووه، به‌ڵام پرسی ناوچه‌ی ئارام به چه‌ند قۆناغێك جێبه‌جێ ده‌كرێت.
به گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی ئه‌مه‌ریكا و توركیا پێی گه‌یشتبوون، پێویست بوو هه‌ردوو وڵات ناوه‌ندێكی سه‌ربازی هاوبه‌ش درووست بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری ره‌وشی ناوچه‌كانی باكووری خۆرئاوای سووریا بكه‌ن.