راگه‌یه‌ندراوێك له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا له‌ حكومه‌تی توركیا و چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ ده‌كات نه‌بنه‌ هۆی زیان گه‌یاندن به‌ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان.

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست (سپی) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند كه‌ "داوا له‌ حكومه‌تی توركیا و چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌ین نه‌بنه‌ هۆی زیانگه‌یاندن به‌ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان".

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژەی بەوەکرد "به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ له‌ ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیا له‌ بناری قه‌ندیل چه‌ند هاووڵاتییه‌ك برینداربوون و زیانی ماددیشی لێكه‌وته‌وه‌".

ده‌شڵێت "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كاتێكدا  هاوخه‌می له‌گه‌ڵ زیانلێكه‌وتووانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌رده‌بڕێت و نیگه‌رانه‌ له‌و بۆردومانه‌، داواش ده‌كات سه‌لامه‌تی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بپارێزێرێت و نابێت هاووڵاتیانی هه‌رێم ببنه‌ ئامانجی بۆردومان".

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ئەوەشی خستەڕوو، له‌هه‌مانكاتدا داواش له‌ چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌ین ره‌چاوی دۆخی ھاووڵاتیانمان و تایبه‌تمه‌ندیی ھه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و چیتر نه‌بنه‌ هۆكاری زیانگه‌یاندن به‌ ھاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان.



PM:08:17:19/08/2019