هەولێر: مردووەیەک پێش ناشتنی زیندوو دەبێتەوە

لە یەکێک نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر دوای ئەوای دکتۆرەکان ڕایدەگەیەنن نەخۆشێک گیانی لەدەست داوە، كه‌سوكاری ئافره‌ته‌كه‌ ده‌یبه‌نه‌وه‌ تاوه‌كوو بینێژن به‌ڵام له‌ ماله‌وه‌ ئافره‌ته‌كه‌ به‌ ئاگادێته‌وه‌ و زیندوو ده‌بێـه‌وه‌.

(م.ی) ئافره‌تێكی دانیشتووی عه‌نكاوه‌یه‌ و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر ماوەتەوە، به‌ڵام دوێنێ به‌یانی دكتۆره‌كان رایده‌گه‌یه‌نن كه‌ وه‌فاتی كردووه‌ و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌خۆشخانه‌كه‌ وه‌فاتنامه‌شیان بۆ ده‌ركردووه‌و دواتر نەخۆشەکە زیندو بۆتەوە.

شایەتحاڵێک بە ماڵپەری (کوردیو) راگه‌یاندوه‌ دوای زیندوو بونه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كه‌ راسته‌خۆ نه‌خۆشه‌كه‌یان بۆ هه‌مان نه‌خۆشخانه‌ بردۆته‌وه‌.


AM:10:42:20/08/2019