وەزارەتی ناوخۆی توركیا: هەشت ئەندامی پەكەكە كوژراون

وەزارەتی ناوخۆی توركیا رایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنی شكێنەردا هەشت ئەندامی پەكەكەلە چالاكی خراو.

بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی ناوخۆی توركیا لە ئۆپەراسیۆنەكەدا كە لە دەورووبەری هەكاری و شەمزینان بەپشتیوانیی ئاسمانی بەڕێوەدەچێت، پێنج گەریلای پەكەكەلە چالاكی خراون(كوژراون).

لە ڕاگەیندراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەكراوە "لەو ئۆپەراسیۆنانەی كە لە سنووری پارێزگاكانی سێرت و دێرسم ئەنجامدەدرێن، دوو گەریلای پەكەكە كوژراون".

وەزارەتەكە هەروەها كوژرانی سێ سەربازی توركیا برینداربوونی ٧ی دیكەشی ڕاگەیاندووە.



PM:02:05:25/08/2019