دوا وتەی بڕیاری شەهید ئاسۆ بۆ باوکی پێش گیان لەدەستدانی

بڕیاری كوڕی شەهید ئاسۆ جەلال مەسۆیی كۆچی دوایی كرد، دوای دوو رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانەی شار لەسلێمانی  بریاری تەمەن چوار ساڵ بە جەڵتەی مێشك كۆچی دوایی كرد.

بڕیاری تەمەن چوار ساڵ، کوڕی شەهید ئاسۆ مامجەلال مەسۆییە، کە 31ی تەموزی رابردو لە هێرشێکی داعشدا لە شارۆچکەی کوڵەجۆی سنوری گەرمیان لەگەڵ چەند پێشمەرگەیەکی دیکە شەهیدبو. 

لە گرتەیەکدا کە کەناڵی کوردسات بڵاویکردۆتەوە، دایکی بڕیار دوا وتەی کوڕەکەی دەگەڕێتەوە.

بڕیاری شەهید ئاسۆ، لەدوای شەهید بوونی باوکی باری دەروونی بڕیاری تەمەن چوار ساڵ تێك دەچێت بەردەوام بە دایكی دەڵێت باوكی لەكوێیە بەو هۆیەشەوە  تووشی جەڵتەی مێشك دەبێت.

باوكی لە گۆڕستانی سەیوان لە سلێمانی بەخاكسپێردراوە، بە وتەی كەسوكارەكەی بڕیاری شەهید ئاسۆ جەلال مەسۆیی لە تەنیشتی گڵكۆی باوكی بەخاكدەسپێرن.






PM:09:41:25/08/2019