پەروەردەی سلێمانی ناوی قوتابخانەیەك دەگۆڕدرێت بۆ ناوی بڕیاری شەهید ئاسۆ

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی ناوی قوتابخانەیەكی شار دەگۆڕێت بۆ بڕیاری شەهید ئاسۆ.

لە نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كە ئیمزای دڵشاد عومەری بەڕێوەبەری گشتی لەسەرە و وێنەیەكی دەست "سپی" كەوتووە راگەیەنراوە، كە لە ئەمڕۆ، بڕیار دراوە بە گۆڕینی ناوی قوتابخانەی كوردستانی بنەڕەتی بۆ ناوی قوتابخانەی بڕیاری شەهید ئاسۆ، لەسەر میلاكی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژهەڵات.

بڕیاری شەهید ئاسۆ دوای شەهید بوونی باوكی و بەهۆی خەفەتی زۆر باری تەندروستی تێكچوو، دوێنێ یەك شەممە 25-8-2019، كۆچی دوایی كرد.



PM:02:36:26/08/2019