عەریزەی ئەلکترۆنی نرخەکەی کەم دەکرێتەوە

لەدوای بڕیاردانی نرخی عەرزیەی ئەلکترۆنی بۆ 25 هەزارو ناڕەزەیەتی خەڵک، حكوومەت بڕیاردرا نرخەكە بۆ 15 هەزار دینار كەم بكرێتەوە.

كۆمپانیای ئینفۆ ئاڕ ئاڕ كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەی سیستەمی ئەلیكترۆنی عەریزەنووسی لە ڕاگەیەندراوێکدا كە وێنەیەکی بۆ (سپی) نێردراوە ئاماژەی بەوەکردووە، كە پاش ناڕەزایی بەشێكی هاووڵاتیان بڕیاریانداوە نرخی عەریزەنووسی لەی 25 هەزار دینارەوە بكەنە 15 هەزار دینار و چاوبخشێننەوە بە گرێبەستەكەیان.

سیستەمی نوێی دادنووسی بە هاوبەشی لەنێوان كۆمپانیا و حكوومەت بەڕێوە دەچێت، فەرمانگەی تەنكنەلۆژیای زانیاری، كە لەنێو ئەنجوومەنی وەزیرانە، چاودێریی جێبەجێكردنی دەكات، بەشێكی كەرتی تایبەتیش سەرپەرشتیی دەكات.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە، كۆمپانیاكە دووپاتی كردووەتەوە پێشووتر مامەڵەیەكی عەریزەنووسی 12 بۆ 19 هەزار دیناری تێچووە،دووپاتیشكراوەتەوە 900 هەلی كاریان لەو پڕۆژەیە رەخساندووە و 69 فەرمانگەشیان بە ئەلیكترۆنی بەیەكەوە بەستووەتەوە.


PM:09:41:26/08/2019