تا پێنجشەممە تەواوی حاجیانی هەرێم دەگەڕێنەوە

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم دوازانیاری لەسەر گەرانەوەی حاجیانی ئەمساڵی هەرێم بڵاودەكاتەوە رایدەگەیەنێت تا ڕۆژی پێنجشەممە تەواوی جاجیانی هەرێم دەگەڕێنەوە.

وەزارەتی ئەوقاف لەراگەیەنراوێكدا رایگەیاندوە "دوای كۆتای ھاتنی پرۆسەی حەجی ئەم ساڵ ٢٠١٩ تاوەكو ئەمڕۆ٦٣٣٢حاجی كوردستان لەڕێگەی ھەردوو فرۆكە خانەی نێودەوڵەتی ھەولێر سلێمانی گەیشتونەتەوە كوردستان".

ئاماژەی بەوەشداوە "لەئێستادا تەنیا ٨٠٠ حاجی لەوڵاتی عەرەبستانی سعودیە ماون تاوەكو ڕۆژی پێنج شەممە ٢٩ ⁄ ٨ ⁄ ٢٠١٩ كۆتا كاروانە و سەرجەم حاجیان دەگەرێنەوە ".




PM:02:11:27/08/2019