دوای نزیکەی ١٠ کاتژمێر بەردەوامی ئاگر و سوتانی پوش و پاوان و ره‌ز و باغی هاوڵاتیان، سه‌رئه‌نجام ئاگره‌كه‌ی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی كۆنتڕۆڵكرا.
رائید به‌یار باڵه‌كی، وته‌بێژی به‌رگری شارستانی سۆران لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "دوای نزیكه‌ی 10 كاتژمێر تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی به‌هاوكاری ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی و ژینگه‌دۆستی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی توانییان ئاگره كۆنتڕۆڵبکەن، ئه‌گه‌رچی ئاگره‌كه هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه نه‌بووه، به‌ڵام زیانێكی زۆر گه‌وره‌ی به ژینگه و سروشتی ناوچه‌كه گه‌یاندووه".
ئەو کە رووبەری زەویە سووتاوەکە دەخەمڵێنێت بەنزیکەی ٣٠ دۆنم، دەشڵێت " ئاگره‌كه زۆر به‌زه‌حمه‌ت كۆنتڕۆڵكرا، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌خێرایی ته‌شه‌نه‌یسه‌ند و له‌گه‌ڵ هه‌ڵكردنی با-ش به‌زوویی بڵاوده‌بوه‌وه و تا ده‌هات گه‌وره‌تر ده‌بوو" كۆنتڕۆڵكرا".
پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان لێكۆڵینه‌وه‌ی جددی له هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەکەن.