هونەرمەندی ناوداری بواری کۆمیدیا ئەحمەد ڕەئوف لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند بەم زوانە بەشداری لە فلمێکی کۆمیدیی سینەمایدا دەکات.
ئەحمەد ڕەئوف سەبارەت بەنوێترین کارە هونەریەکانی دەڵێت " بەم زوانە بەشداری لە کارێکی فیلمی کۆمیدیی سینەمایی دەکات، خەریکی دروستکردنی درامایەکیشن بەناوی (بەختەباران) کە هەشتا ئەڵقەیە و لە سلێمانی و لە هەولێر کاری وێنەگرتنی بۆدەکرێت و نۆ رۆژە دەست بە وێنەگرتنی کراوە، لەوانەیە کە شەش مانگ کاری وێنەگرتنی بخایەنیت".
هەرسەبارە بە ئاستی کارە هونەری و فیلم و دراما کوردییەکان دەڵێت، بە شێوەیەکی گشتی دراما کوردییەکان لە ئاستێکی زۆر نزمدان، چونکە کار و چالاکییە هونەریەکان زۆر کەمن، لە وڵاتی کوردستان هونەر پشتگوێ خراوە و گرنگی پێ نەدراوە.
ئەکتەری ناوداری بواری کۆمیدیا ئەحمەد ڕەئوف لە دایکبووی ساڵی ١٩٦٥ لە سلێمانی لەدایکبووە، پەیمانگایی هونەرە جوانەکانی بەشی دەرهێنانی تەواو کردووە، لەساڵی ١٩٨١ دەستی بەکاری هونەری کردووە و زیاتر لە ١٠ درامادا بەشداری کردووە و تاکو ئێستاش بەردەوامە.
وەک کاری فیلمی سینەمایی ئەمساڵ بەشداری لە فیلمی (پەیکەری دڵ) کردووە کە لە دەرهێنانی (شوان عەتووف) بوو.