كۆمپانیای ئه‌پڵ دانی به‌وه‌دا نا كه تۆماری هاوكاری ده‌نگی ناسراو به (Siri) سیری گواستووه‌ته‌وه بۆ كه‌سانی سێیه‌م و بەو هۆیەوە داوای لێبوردن له به‌كارهێنه‌رانی دەکات.
رۆژنامەی Financial Times بڵاویکردەوە، ئه‌پڵ له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، دوای ئه‌و ره‌خنانه‌ی رووبه‌ڕووی كراوه‌ته‌وه له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگی (Siri) سیری بۆ كه‌سانی سێیه‌م، سیاسه‌ته تازه‌كانی بۆ پاراستنی تایبەتمەندێتی به‌كارهێنه‌ر خستووه‌ته كار.
ئه‌پڵ له روونكردنه‌وه‌كه‌دا دانی به هه‌ڵه‌كه‌یدا ناوه له‌باره‌ی گوێگرتن له تۆماره ده‌نگییه‌كانه‌وه و له ده‌قه‌كه‌یدا هاتووه، "تایبەتمەندێتی مافێكی زۆر سه‌ره‌تایی مرۆڤه. له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانماندا بۆمان ده‌ركه‌وت كه له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته نموونهییهكانماندا ناگونجێت و له‌به‌رئه‌وه داوای لێبوردن ده‌كه‌ین".
پێشتریش ركابه‌ری ئه‌پڵ له ناسینه‌وه‌ی ده‌نگدا ئه‌مازۆن له رێگه‌ی هاوكاری ده‌نگی Alexa ئهلێكساوه گوێی له تۆماره ده‌نگییه‌كان ده‌گرت و هه‌وڵی به‌ره‌وپێشبردنی ئهپڵیكهیشنهكهی ده‌دا. كۆمپانیای فه‌یسبووكیش گوێی له تۆماره ده‌نگییه‌كانی ماسنجه‌ر ده‌گرت و به‌تێكست و به‌پاره ده‌یدا به‌كه‌سانی سێیه‌م.