ژنێک بە هاوکاری پیاوێک هاوسەرەکەی خۆی کوشت

ژنێک بەهاوكاری پیاوێك هاوسەرەكەی لەناو ماڵەكەی بەچەك دەكوژێت و پۆلیسیش هەردوو تۆمەتبارەكە دەستگیر دەكات.

پۆلیسی كەركوك بڵاویكردۆتەوە، ژنێک بەناوی (ر. خ. أ) بەهاوكاری پیاوێكی تر بەناوی (ع. أ. ر) هەڵساون بە كوشتنی پیاوێك كە هاوسەری ئافرەتەكەیە بەناوی (م. أ. ع).

پۆلیس رایگەیاندووە، بەهۆی كێشەی ماڵ و تووندوتیژییەوە كە پیاوەكە بەرامبەر ئافرەتەكە ئەنجامیداوە، پیاوەكە كوژراوە.


AM:11:32:30/08/2019