هاتوچۆی گەرمیان: شۆفێران ئاگادار ئەکاتەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان، شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ و رێنمایی ده‌كات بۆ رانه‌گرتنی ئۆتۆمبێله‌كانیان له‌ ناو كۆڵان و شه‌قامه‌كان.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی گه‌رمیان ده‌ڵێت، هه‌ڵمه‌تێكمان ده‌ستپێكردووه‌ بۆ ئاگادارکردنەوی شۆفێران لەرێگەی دانانی رێنمایی لەسەر ئۆتۆمبێلەکانیان لە لایەن بەشی ھاتوچۆی ناوشار ،کە نابێت ئۆتۆمبێل راگرن لە ناو گەرەک و کۆلانەکان و بەشێک لەو شەقامانەی لە وەستان تێیاندا قەدەغەیە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بە پێچەوانەوە ئه‌گه‌ر شۆفێران پابه‌ندنه‌بن، لە رۆژانی داھاتوو پسوڵەی سەرپێچیان بۆ دەکرێ.


PM:03:03:30/08/2019