لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆك رایگەیاند،لە روداوێكی هاتوچۆدا شەش كەس بوونە قوربانی.

ئازاد تەها، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆك رایگەیاند "كاتژمێر 4:30 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لەسەر شەقامی سەرەكی كۆمەڵگەی دومیز، ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیا مۆهاڤی وەرگەڕا و بەو هۆیەوە سێ كەس گیانیان لەدەستدا و سێ كەسی دیكەش برینداربون.

ئازاد تەها ئاماژەی بەوەشکرد، هەر ئەمڕۆ لە سەر رێگەی سەرەكی كۆمەڵگەی باگێرا بو ناحیەی مانگێشکێ، ئۆتۆمبێلێكی جۆری تەكسی وەرگەڕا، خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتەوە.


PM:03:59:30/08/2019