وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم رایگه‌یاند " سەنتەری ده‌رهێنانی پاسپۆرت له‌سه‌رجه‌م قه‌زاكانی هەرێمی کوردستان ده‌كرێته‌وه".
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نوسیوویەتی "به فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خزمه‌تگوزارییه‌كان له كه‌رتی گشتی، نه‌ك هه‌ر ته‌نیا شاره گه‌وره‌كان، به‌ڵكو هه‌مو قه‌زاكانیش ده‌گرێته‌وه".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "له‌و چوارچێوه‌یه‌ش بڕیاردراوه، سه‌نته‌رێكی ده‌رهێنانی پاسپۆرت له قه‌زای كۆیه‌ش بكرێته‌وه".
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د دەشڵێت، بڕیاره له قه‌زاكانی زاخۆ، سۆران و ئاكرێش سه‌نته‌ری ده‌رهێنانی پاسپۆرت بكرێته‌وه.