سبه‌ینێ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

سبەینێ یەکشەممە 1ی ئەیلولی 2019، یەکەم دانیشتنی وەرزی دووەمی یاسادانان دەستپێدەکاتەوە و تا سێ مانگ بەردەوام دەبێت.

رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە بانگهێشتنامەیەکدا کە ئاڕاستەی سەرجەم پەرلەمانتارانی کردوە بۆ دانیشتنی (کردنەوەی خولی پایزەی)ی ئاسایی ساڵی یەکەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، کە سبەینێ یەکشەممە (2019/9/1) کاتژمێر 11:00 ئامادەبن.

سەبارەت بە بەرنامەی کاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ لە بەرنامەی کاری سبەینێ بریتیە: لە کردنەوەی وەرزی نوێی یاسادانان، وتاری سەرۆکی پەرلەمان، هەوەها وتاری هەریەک لە سەرۆکی فراکسیۆنەکان کە بەرنامە و کار و پرۆژەیان چی دەبێت بۆ وەرزی یاسادانانی نوێ.

پەرلەمانی کوردستان 30-6-2019 خولی بەهارەی درێژکردەوە و پشووی هاوینەی پەرلەمانتارانی دواخست بەمەبەستی دەنگدان لەسەر کابینەی نۆیەم.



PM:01:52:31/08/2019