ژمارەیەک چەکدار پێج ئەندامی خێزانێکیان کوشت

لە باشوری موسڵ، ژمارەیەک چەکداری نەناسرار پێنج ئەندامی یەك خێزانیان كوشت.

عەبدولقادر زیاب جبووری ئەفسەر لە پۆلیسی نەینەوا بە میدیا عێراقییەکانی رایگەیاندووە" ژمارەیەك چەكداری نەناسراو هەڵیانكوتایە سەر ماڵێك لە ناحیەی حەمام عەلیل لە باشووری شاری مووسڵ و سەرۆك خێزانێك و چوار لە كوڕەكانیان كوشت."

ئەو ئەفسرە دەشڵێت " بەرلەوەی هێزە ئەمنییەكان بگەنە شوێنی رووداوەكە، چەكدارەكان بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتوون و لە ئێستادا هێزە ئەمنییەكان هەڵمەتێكی فراوانی گەڕان و پشكنینیان بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەو كارە، دەست پێكردووە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد كە پۆلیس لێكۆڵینەوەی لەبارەی رووداوەكە دەست پێكردووە، و تەرمەكان رادەستی پزیشكی دادی كران لە مووسڵ".

هیچ لایەنێك بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو كارە رانەگەیاندووە، بەڵام زۆرجار بەرپرسانی ئەمنیی ئەنجامدانی ئەو جۆرە هێرشە و كوشتنانەی ئەنجام دەدرێن، دەخەنە ئەستۆی رێكخراوی داعش.




PM:09:50:31/08/2019