شاناز ئیبراهیم ئەحمەد سکاڵا لەسەر ماڵپەڕی سنور میدیا تۆمار دەکات

کارۆخ عومەر، سەرنوسەری ماڵپەڕی سنور میدیا ڕایگەیاند ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری 3 ی ئابی 2019 ، لەبنکەی پۆلیسی ئەزمەڕ بەهۆی تۆمارکردنی سکاڵایەک لەلایەن شاناز ئیبراهیم ئەحمەد وەک خاوەنی سایتی سنورمیدیا ئامادەبووم و دادوەر بەکەفالەت ئازادی کردم.

سەرنوسەری ماڵپەڕی سنور میدیا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد "سکاڵاکە بەهۆی بڵاوکردنی وتارێکی ڕێبین تەها کادیری پێشکەوتووی یەکێتیەوە بوو، کەلەسەر کێشە ناوخوێیەکانی ئەو حزبە وەڵامی نوسێینێکی پێشتری ئەو ئەوخاتوونە بوو، سنور میدیا لەسۆنگەی ئەوەی بڕوای بەئازادی نوسین وبیروڕا هه یە، ئەو وتارە وچەندین نوسینی دژ وپێچەوانەی ئەوەشی بڵاو کردووەتەوە وجیاوازی لەنێوان باڵەکانی یەکێتیدا نەکردوە و وەک میدیا کاریگەری ئەو ململانێیەی گواستۆتەوە". 

دەشڵێت "جێی خۆیەتی ئاماژە بۆ ئەوەش بکەین هه مان وتاری ڕێبین تەها لەچەند میدیایەکی پارتیشدا بڵاوکراوەتەوە نازانین ئەو میدیایانەش براونەتە بەردەم دادگا یاخود ههر ئێمەی گرتۆتەوە، لەکاتێکدایە ئێمە یاسا ویاسا سەروەری و یەکسانی هه موان لەبەردەمیدا بەپرەنسیپی خۆمانی دەزانین".


PM:04:36:03/09/2019