ژالیا سیروان بە جلێکی نوێوە دەردەکەوێت

شاجوانی پێشووی کوردستان ژالیا سیروان، نوێترین وێنەی خۆی لە تۆڕی کۆنەڵایەتی بڵاودەکاتەوە.

ئەمشەو ٤/٩/٢٠١٩، ژالیا سیروان نوێترین وێنەی خۆی، لە ھەژماری تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردەوە، کە دەڵێت:

خەونێکی کچانەم ھەیە بەس پیاوانە ھەنگاو دەنێم
دڵم پڕە لە ناسکی بەڵام پیاوانە بڕیار دەدەم
عەجەب کچ بوون لێرە سەختە!!
شکاندنی ناسکییەکانی کچ چەند ئاسانە!!
کچ لەناو ئەو وێرانەیەدا چەند مەحکومە وەک خۆی نەژی!!
ژالیا سیروان لە ساڵی ١٩٩٦ لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، لە ٦ ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٦ لەنێو ١١ بەشدار بوو توانی پلەی یەکەم بەدەست بھێنێت، لەساڵی ٢٠١٧ ھەمان نازناوی پێ بەخشرایەوە.


PM:11:36:04/09/2019