وەزیری خوێندنی باڵا: نرخی خوێندنی زانكۆ تایبەتەكان و خوێندنی پارالێڵ كەمدەكرێتەوە

وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی ھەرێم  ئاشكرایدەكات لەچەند ڕۆژی داھاتودا پلانی ستراتیژی چوار ساڵی وەزارەت پێشكەشی ئەنجومەنی وەزیران دەكەن و دەشڵێت، "پێداچونەوە بەكرێی خوێندنی زانكۆ تایبەتەكان و خوێندنی پارالێڵ دەكرێت".

لەكۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لەشاری ھەولێر، د.ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی ھەرێم ڕایگەیاند، چاوەڕواندەكرێت لەچەند ڕۆژی داھاتودا پلانی ستراتیژی چوار ساڵی وەزارەت پێشكەشی ئەنجومەنی وەزیران بكەین كە ئامانج لێی بەرزكردنەوەی پلەی زانستیە لەبواری خوێندنی باڵادا، دەشڵێت "ئێمە پلانمان ھەیە برەو بەخوێندنی باڵا بدرێت و دەرفەتی خوێندنی ماستەرو دكتۆرا لەناوخۆدا بڕەخسێندرێت، بەرنامەشمان ھەیە نرخی خوێندنی زانكۆ تایبەتەكان و خوێندنی پارالێڵ لەھەرێم پێداچونەوەی پێدا بكرێت و ئەو نرخەی پێشتر دانراوە كەمبكرێتەوە".

وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئەوەشی ئاشكراكرد "چاوەڕواندەكرێت ھەفتەی داھاتوو زانكۆلاین بۆ خوێندكارانی دەرچوی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی لەزانكۆو پەیمانگاكاندا بكەوێتەكار".



AM:11:45:05/09/2019