وەزارەتی پلاندانانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند بەمەبەستی ڕێكخستنی ئاڕاستەی وتاری وەزارەت، بڕیار دراوە بەبێ ڕەزامەندیی وەزارەت فەرمانبەران لێدوان بۆ میدیاكان نەدەن.
بەگوێرەی ئەو فەرمانە وەزارییە كە دوێنێ چوارشەممە ٤ی٩ی٢٠١٩ دەرچووە و واژۆی د. دارا ڕەشید مەحموود، وەزیری پلاندانانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی لەسەرە تیایدا هاتووە "بەمەبەستی ڕێكخستنی گوتاری وەزارەت و مامەڵەیكی تەندروست لەگەڵ میدیا و دەزگاكانی ڕاگەیاندن بەگشتی بڕیارمان دا كە هیچ فەرمانبەریك بە سەرجەم پلە وەزیفییەكانەوە لێدوان و بەشداری لە هیچ بەرنامەیەك نەكەن كە پەیوەندیی بە كار و چالاكییەكانی وەزارەوە هەبێ بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندیمان".