ماهیر حەسەن لەسەر بڵاوبوونەوەی هەواڵی كۆچی دوایی ڕوونكردنەوە دەدات

لە چەند پەیج و ئەكاونتێكەوە هەواڵی مردنی ئەكتەری كۆمیدی، ماهیر حەسەن بڵاودەبێتەوە و ناوبراویش ئەو دەنگۆیانە بەدرۆ دەخاتەوە.

ماهیر حەسەن لە پێگەی تایبەتی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك وێنەی ئەكاونتێكی بڵاوكردۆتەوە كە هەواڵی كۆچی دوایی ماهیر حەسەنی بڵاوكردۆتەوە و دەڵێت "سڵاو لە ھەموو خۆشەویستانم گوایە لەم پەیجەوە بڵاو بۆتەوە لای خۆتان ڕیپۆرتی بكەن لەگەڵ ڕێزو خۆشەویستیم ھەتا كەی ئەم جۆرە پۆستانە خەڵك ئەخەنە مەراقەوە".

ماهیر حەسەن  لە ساڵی ۱۹٦٥ لە شارۆچكەی عەربەتی سەر بە شاری سلێمانی لەدایكبووە و پەیمانگای ھونەرە جوانەكان بەشی شانۆی لە سلێمانی لە ساڵی ١٩٨٥ تەواوكردووە، لە ئێستادا یەكێكە لە هونەرمەندە ناسراوەكانی بواری كۆمیدیا لە كوردستان. ئێستا ئەو و ئەحمەد جۆڵا ئەكتەری كۆمیدی ناسراو، بەدوانەیەكی بە ناوبانگی بواری كۆمیدی كوردستان هەژمار دەكرێن.



PM:12:31:05/09/2019