سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە وپەنابەران ئاشكرایدەكات جارێكی دیكە كۆچی بە لێشاوی كۆچبەران بۆ وڵاتی یۆنان دەستیپێكردوەتەوە و دەشڵێت "لەساڵی 2015 ەوە ژمارەی لەو شێوەیەی بەخۆەنەبینیوە".
ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند: ماوەی چەند مانگێك دەبێت هەر یەكێك لە وڵاتانی توركیا و یۆنان چەندین رێكاری توندی یاسایان لەبەرامبەر كۆچبەرانی وڵاتەكانیان گرتۆتەبەر و سنووری وڵاتەكانیان بەتەواوی كۆنترۆڵكردووە، سەرەڕایی كۆنتڕۆڵكردنی سنووری ئەو وڵاتانەش، بەڵام لەماوەی دوو رۆژدا 600 كۆچبەر لەتوركیاوە خۆیان گەیاندۆتە دورگەكانی یۆنان.
ئەوەشی خستەڕوو: لەوڵاتی یۆنان لەماوەی سێ ساڵدا 17000 كۆچبەر بە ویستی خۆیان گەڕاونەتەوە وڵاتەكانی خۆیان كە زۆربەیان عێراقین و لە ساڵی 2015ەوە ئەمە یەكەم كۆچی بەلێشاوی كۆچبەرانە بۆ وڵاتەكەیان و بەپێی راپۆرتێكی رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتیش لەمانگی حوزەیرانی 2016 تا 28ی ئابی ئەمساڵ، لەو 17 هەزار پەنابەرەی گەڕاونەتەوە وڵاتەكانیان، 4187 كەسیان عێراقی بوون .