وەزارەتی گواستنەوە لەبارەی هێلەکانی ئینتەرنێت هاولاتیان ئاگاداردەکاتەوە

 
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، داوا لەهاولاتیان دەکەین هەر هێلێکی ئینتەرنێت خاو بوو پەیوەندیمان پێوەبکەن و ناوی کۆمپانیاکەمان پێبدەن. 

لەنامەیەکدا وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم کە ئاڕاستەی هاولاتیانی کردوە دەڵێ، ماوەی چەند ڕۆژێکە هاولاتیان گلەییان هەیە لە هێلەکانی ئینتەنێت بۆیە داوا لە هاولاتیان دەکەن هەرکاتێک هێلێکی ئینتەرنێت کێشی تیابوو یان خاو بوو ئاگادارمان بکەنەوە و ناوی کۆمپانیاکەمان پێبلێن. 

دەشلێ ئەو انیاریانەی لەکاتی بونی کێشەدا پێویستە بدرێت بە وەارەت لەڕێگەی ئەم ژمارە تەلەفۆنە بە واتس ئەپ یان ڤایبەر و نامە و تەلەفۆن دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن ٠٩٦٤٥٠٤٦١٦٦٣. 

دەشلێ لەکاتی بونی کێشەدا پێویستمان بەمزانیاریانەیە ناوی کۆمپانیای دابینکەری ئینتەرنێت، جۆری ئامێر، شوێنی جوگرافی کەسی بەکارهێن، جۆری کەموکورتی و کاتەکەیمان پێبوترێت.


PM:07:11:07/09/2019