نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند کە پۆستەکەی جێدەهێڵێت و لەبری ئەو د. فرسەت سۆفی دادەنرێت، هەر دوێنێ لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا هەواڵی گۆڕینی رەتکردەوە.
دوای زیاتر لە 15 ساڵ ئهمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا کە زیاتر ماڵئاوای بوو، نهوزاد هادی پارێزگاری هەوڵیر جێهێشتنی پۆستەکەی راگەیاندو ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە د.فرسەت سۆفی کاندیدی پارتی جێکەی دەگرێتەوە.
سپی زانیوویەتی لە چەند رۆژی رابردوودا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە کۆبوونەوەیەکدا بە نەوزاد هادی، راگەیاندووە کە ئەرکەکانی لە پۆستەکەی کۆتایی هاتووە.
نەوزاد هادی ئەم بەیانییە ١٠ ی ئەیلوللە چاوپێکەوتنێکدا رەتیکردەوە کە دەست لەکاربکێشێتەوە و رایگەیاند، دەستی لەكارنەكێشاوەتەوە، تا ئێستاش هیچ شتێكی فەرمیش نییە بۆ لادانی.
لە کۆنگرەی رۆژنامەگەری مالئاوایی کردنیدا ئاشکرای کرد، لەکاتی پارێزگاری ئەودا "به بودجهی زیاتر له 10 ملیار دۆلار بۆ زیاتر له 14 ههزار پڕۆژه خهرج كراوه و سهرمایهی وهبهرهێنان گهیشتوەته سهروی 28 ملیار دۆلار، ئهمانهش رهنگدانهوهی لهسهر پێشكهوتنی سهرجهم بواره و چین و توێژهكان ههبوه".
ئهوهشی خستهڕو، دوای 15 ساڵ و زیاتر له 9 مانگ له پۆستی پارێزگای ههولێر، ماڵئاوایی لهو پۆسته دهكات .
فرسەت سۆفی لە دایکبوی ساڵی 1978ەو لە چۆمان، دکتۆرای لە یاسای نێودەوڵەتی هەیە ومامۆستا بوە لە زانکۆی سەڵاحەدین و دوای ئەوەی وادەی پەرلەمانتاری لە خولی رابردودا لە پەرلەمانی کوردستان کۆتایی هات گەڕایەوە سەر کارەکەی.
میدیاکانی پارتی باس لەوە دەکەن کە پارێزگاری دهۆکیش دهۆکیش دەگۆڕدرێت و دوو کاندید بۆ جێگرتنەوەی پارێزگاری ئێستا هەیە.