حاکم لەتیف مستەفا: ھەڵبژاردنی ڕێکخەرو خانەی ڕاپەڕاندن لەکاتی خۆی، کارێکی گرنگ بوو

حاکم لەتیف پەرلەمانتاری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت" ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ڕێکخەرو خانەیڕاپەڕاندن لەکاتی خۆی، کارێکی گرنگ بوو، دەلالەتی دامەزراوەیی بوو".

لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، حاکم لەتیف مستەفا لەسەر هەڵبژاردنی خانەی راپەڕاندن نووسیوویەتی " سێ خاڵ بۆ گۆڕان حیساب دەکرێ:

١-  ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ڕێکخەرو خانەی ڕاپەڕاندن لەکاتی خۆی، کارێکی گرنگ بوو، دەلالەتی دامەزراوەیی بوو، ھیوادارین ھەموو حیزبەکان وابن .
٢-  پڕۆسەکە دیموکراتی بوو".

لە خاڵی سێهەمدا ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی گۆڕان " جیاواز لە جاری یەکەم ، پیرو گەنجی تیا بوو، پیرۆزبایی لە سەرکەوتوەکان دەکەین. بەڵام ئەوەی بۆ خەڵک بە تایبەتی ئەوانەی متمانەیان بەگۆڕان نەماوە گرنگە ئەوەیە ئایا دەتوانن گۆڕان ھەڵبسێننەوەو بیکەنەوە جێگای متمانەی دەنگدەرانی ، ئایا دەتوانن ئەو شوناسەی بۆ بگێڕنەوە کە لە سەرەتاوە بۆی دروست بوو ،ئەوە دەکەوێتە سەر ئەوانەی ھەڵبژێردراون، یان بە یەکجاری دەیکەن بە دووکانی سیاسی".

ئەو رایەی حاکم لەتیف لە کاتێکدایە کە زۆرێک لەوانەی گۆڕان کە دوورکەوتوونەتەوە لەو بزووتنەوەیە پێیانوایە ئەو هەڵبژاردنە شەرعیەتی نییە، چونکە جڤاتی نیشتمانی شەرعیەتی نەماوەو ماوەی بەسەرچووە".
  

 


PM:11:50:14/09/2019