تونس لەدوای شۆڕشەوە بۆ دووەمجار هەڵبژاردنی سەرۆک ئەنجام دەدات

تونس لەدوای شۆڕشەوە بۆ دووەمجار هەڵبژاردنی سەرۆک ئەنجام دەدات
ئەمڕۆ لە وڵاتی تونس لەدوای بەهاری عەرەبییەوە دووەم هەڵبژاردن بۆ سەرۆک ئەنجام دەدات، ئەم هەڵبژاردنە دوای مردنی سەرۆکی وڵات، سیبسی دێت.

میدیاکانی جیهان ئەمڕۆ ١٥ ی ئەیلول چاویان لەسەر هەڵبژاردنی وڵاتی تونسە کە تا ئێستا بەیەکێک لە نموونە سەرکەوتووەکانی بەهاری عەرەبی دادەنرێت و، ئەمرۆ ٧ ملیۆن دەنگدەر دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.

وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە رایگەیاند بۆ سەپاندنی باری ئەمنی و پاراستنی دۆخی هەڵبژاردن ٧٠ هەزار چەکداری خۆی بە وڵاتدا بڵاوکردۆتەوە.

ئەزموونی تونسی لە دوای بەهاری عەرەبی بەیەکێک لەئەزموونە نەوازەکان دەژمێردرێت کە دوای رووخانی زەینەلعابدین و رژێمەکەی بەبەراورد بە وڵاتانی تر کەمترین توندتیژی تیایدا روویداوەو وڵات کەوتۆتە سەر سەرەتای رێچکەکەیەکی دیموکراسی. 

 

 


AM:10:06:15/09/2019